کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بیل هاگێرتی: دیلەکان لە ئێران دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێن

13:25 - 20 بانەمەڕ 2721

سێناتۆرێکی کۆماریخواز و باڵوێزی پێشووی ئامریکا لە ژاپۆن لە تویتێکدا نووسیویەتی کە دیلە ئامریکاییەکان لە ئێران دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێن.

"بیل هاگێرتی" سێناتۆری کۆماریخواز و باڵوێزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ژاپۆن، لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تویتەریی خۆی نووسیویەتی: "دیلە ئامریکاییەکان لە ئێران دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێن. ئەگەر بایدێن باج بە ڕێژیمی ئێران بدات، نیشان دەدات کە دەبێ پارە بە دیلگیران بدرێت و ئەو دڵنیاییە دەدات کە خەڵکانێکی ئامریکایی زیاتر لە بەر هەڕەشەی فڕاندندان".

پێشتریش "نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندبوو کە لە دانیشتنی ڤییەندا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان نەکراوە.

هەروەها ئەو ئیدعایەی ئێران کە وتبووی بڕیارە ئامریکا بڕی ٧ میلیارد دۆلار پارە و ٤ بەندکراوی چالاک لە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئامریکادا ئازاد بکات، وەدرۆ خستبووەوە.

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت لە ڕێگای بە دیل گرتنی شارۆمەندانی ئامریکاییەوە بازرگانی بکات و نرخ لەسەر ژیانیان دادەنێت.