کوردستان میدیا: بیمە بەهۆی رەگەزەوە تەنیا نیوەی دیەی ٢٨ کچە قوتابیی شیناوێ کەلە قوتابخانەکەیاندا سووتان، دەدات.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئورمیە لە زاری یەکێک لە داواگرانی قوتابییانی \'\'شیناوێ\'\'وە بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی \'\'مێینە بوون و کچ بوون\'\' تەنیا نیوەی دیەی کچانی شیناوێ لەلایەن بیمەوە دەدرێت.
داواگر (وکیل)ی قوتابییانی شیناوێ وێڕای هێما بە ئەوەی کە تەنیا نیوەی دیەی ئەو کچانە دەدرێت وتوویەتی: بە داخەوە بەهۆی کچ بوون و مێینەبوون کەلە یاساکانی رێژیمی ئێراندا هاتووە، بیمە رایگەیاندووە، تەنیا نیوەی دیەی پیاو و رەگەزی نێر، بەو کچانە دەدرێت.
لە یاسای هەنووکەیی رێژیمی ئێران \'\'دیە بڕە پارەیەکە کە بەهۆی تاوانی نەفس، یان ئەندامێک لەش بەو کەسەی کە تاوانی لەدژی ئەنجام دراوە، بە کەس و کارەکەی دەدرێ\'\'.
رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی سۆبەی پۆلی چواری قوتابخانەی سەرەتایی گوندی شیناوی، ٢٨ کچە قوتابی تووشی سووتان بوون کە دوو کچ بەناوەکانی \'\'سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵ زادە\'\' گیانیان لە دەست دا.