کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بیمەی "دابینکردنی کۆمەڵایەتی" سەرەڕای گرانبوونی لە نەخۆشخانەکان وەرناگیرێت

12:21 - 29 خاکەلێوه 2722

بەپێی بەخشنامەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیدارەی "دابینکردنی کۆمەڵایەتی" بۆ بیمەکردنی کرێکاری سادە لە ٢١٠ هەزار تمەن لە ساڵی ١٤٠٠بۆ ٣٧٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

نرخی ئەو بیمەیە  بۆ کریکاری کارگه و کانگاکان لە ١ملیۆن و١٠٠ هەزار تمەن بۆ ٢ ملیۆن ١٧٥هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دەفتەرچەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە زۆربەی دوکتورەکان و نەخوشخانەکان بەتایبەتی نەخوشخانەی تایبەت هەر وەرناگرێ و کاری پێی ناکری و ئەگەر دوکتورێکیش یان نەخوشخانەیەک بۆ ویزیت وەری بگرن، ٧ بۆ ٨ هەزار تمەن لەگەڵ نرخی ئازاد فەرقی هەیە.

هەروەها ئەو دەرمانانەی کە لە دەفتەرچەی بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی دەنووسرێ لەلایەن دوکتورەکانەوە، لە ١٠ قەڵەم دەرمان تەنیا یەک قەڵەم دەرمان لە دەرمانخانەکان دەدرێت.

زۆربەی کرێکاران و کاسبکاران بۆیە خۆیان بیمە دەکەن تا لە کاتی پیریدا بتوانن بیمەی خانەنشینکراوی وەربگرن کە ئەوەش بەهۆی مایەپووچبوونی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا هیچ دەردێک لە کرێکاران دەرمان ناکرێت.