کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بیناسازی و ئەندازیاریی ئێران لە ئەگەری گەمارۆدایە

13:31 - 22 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بڵاڤۆکێکی ئینتەرنەتیی ئامریکایی، باسی لە ئەگەری گەمارۆدانان لەسەر بەشی بیناسازی و ئەندازیاریی ئێران لە لایەن ئامریکاوە کردووە.

بڵاڤۆکی ئینتەرنەتیی "واشێنگتۆن فری بیکێن"، لە بابەتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بۆ حەوتووی داهاتوو ئەگەری هەیە ئامریکا گەمارۆ بخاتە سەر بەشەکانی "کانزا، بیناسازی و ئەندازیاریـ"ـی ڕێژیمی ئێران.

ئەو بڵاڤۆکە باسی لەوە کردووە کە ئامریکا بە دانانی ئەو گەمارۆوانە بۆ سەر بەشەکانی  کانزا، بیناسازی و ئەندازیاری، دەیهەوێت سەرچاوەی داهاتی غەیرە نەوتیی ڕێژیم لەو بەشەدا ببڕێت.

"واشێنگتۆن فری بیکێن" بەنیسبەت کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە کە هێزە چەکدارەکانی ئەو ڕێژیمە بەشێکی بەرچاو لە ئابووری و بەشێوەی تایبەت بەشی "فلز"ی لە کونترۆڵی دایە و بۆ مەبەستی نیزامی بەکاری دێنێت.

بەو هۆیەوە، گەمارۆکان دەبنە هۆی کێشە خولقاندن لە بەردەم ئەو ئامانجە نیزامییانەدا و گوشار بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران دەهێنێت.

لە بەرانبەریشدا ترامپ هیچ کردەوەیەک لە خۆی بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران نیشان نادات و ئەمە بووەتە هۆی ڕق و تووڕەیی ڕێژیمی ئێران.