کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بینا"یەکی کۆن لە شاری سنە ڕووخاوە و چەندین کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان کردووە

18:14 - 12 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بینایەکی کۆن لە گەڕەکی "سەر تەپۆڵە"ی شاری سنە ڕووخا و بەپێی سەرچاوەکان تا ئێستا چەندین کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان کردووە

"سەلاح وەکیلی" بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەداریی ڕێژیم لە سنە ڕایگەیاندووە کە بینایەکی کۆن لە گەڕەکی "سەر تەپۆڵە"ی ئەو شارە ڕووخاوە و شەش کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان کردووە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها وتوویەتی کە ئەگەری ڕووخانی بەشێکی دیکە لەو بینایە هەیە، بۆیە ماڵەکانی دەوروبەر پێویستە چۆڵ بکرێن.

بە وتەی هێزەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور، تا ئێستا ئەوان توانیویانە لەو چەند کەسەی کە لەژێر بینا ڕووخاوەکەدا گیریان کردووە، یەک کەسیان ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا دەرنەهێندراون.