کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ‌ کارەبایی شه‌قامه‌كانی‌ کوردستانی تاریک كرد

11:25 - 25 بەفرانبار 2720

شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌، بێ‌ کارەبایی دیسانەوە شەقامی شارەکانی کوردستانی تاریک کرد و خەڵک بێ کارەبا بوون.

شەوێ ڕابردوو لە "سەقز" کارەبا نەبووە و ئه‌م بێ‌ کارەباییە كه‌ زۆرێک له‌ شاره‌كانی‌ گرتووەته‌وه‌‌ بووته‌ هۆی‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵک و كاسبی‌ سه‌ر شه‌قامیش په‌كی‌ كه‌وتووه‌.

ئه‌م بێ‌ کارەباییە لە شارەکانی کوردستان لەکاتێکدایە کە فه‌رمانداری‌ و ستادی خه‌به‌ری‌ی ئیتلاعات و بنكه‌كانی‌ ڕێژیم کارەبایان هەیە.

پێشتر"عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە وتبووی: "خەڵک دەبێ نەبوونی کارەبا قەبووڵ بکەن یان ئەوەیکە لە مازووت کەڵک وەربگرین".

بەهۆی ئەوەیکە لە ئێران ژمارەیەک لە وێستگەکانی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کێشەی سووتەمەنییان هەیە، بە جێگای سووتەمەنیی گونجاو، ڕێژیم لە مازووت کەڵک وەردەگرێت.

نەبوونی جۆرەکانی خزمەتگوزاری وەکوو ئاو و کارەبا، لە نوێترین کێشەکانی خەڵکی کوردستانن.

ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەرانبەر بەم کێشانە لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکی نییە.

 کاربەدەستانی ڕێژیم لەم کاتە قەیراناوییانەدا تەنیا باس لە کەم بەکارهێنان لە لایەن خەڵکەوە دەکەن و هیچ ئاڵترناتیڤێکی گونجاویان بۆ چارەسەریی کێشەکان لەبەر دەستدا نییه.