کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

''بێ‌ گوناح '' بەرهەمی چیرۆکنووسی دارکولیستی کورد چاپ دەکرێت

12:23 - 17 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کتێبی ''بێ گوناح ''، بەرهەمی چیرۆکنووسێکی دارکولیستی خەڵکی شاری بۆکان، چاپ دەکرێت.

ئیدریس ئیبنی‌عەباسی، خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بڵاوکراوەکانی میراسی هونەر باسی لەوە کردووە، ئەو کتێبە نوێترین بەرهەمی گەڵاوێژ ئەحمەدی، نووسەری خەڵکی شاری بۆکان، کە بەم زووانە چاپ دەکرێت.

ئەو کتێبە، چارەنووسی مندالێکی کچ، کە بووەتە قوربانی هەڵەکانی دایک و بابی و بە  ژیان و مەرگێکی ئازارهێنەر مەحکووم دەکرێت. 

گەڵاوێژ ئەحمەدی، چیرۆکنووسی دارکولیست، لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لە شاری بۆکان لە دایک بووە و بە هۆی هەڵەی پزشکی و لێدانی نادروستی دەرزی، ئیفلیج دەبێت.

گەلاوێژ ئەحمەدی، سەرەڕای ئیفلیجبوونی و بەربەستەکانی وەدوای ئارەزووگەلێکی گەورە کەوتووە. لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ مەحەممەد نەزەری دارکولی، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی ئاشنا بووە و بە چوونە سەر کلاسەکانی فێرکاریی چیرۆکنووسی، پێی ناوەتە دنیای نووسەرییەوە.

گەلاوێژ ئەحمەدی، لە ماوەی یەکساڵدا لە ژێر چاوەدێریی مامۆستاکەی، فێری نووسینی چیرۆک و ڕۆمان بوو و لە بیر و خەیاڵاتی خۆیدا توانییەتی چیرۆک بخولقێنێت.

گەلاوێژ ئەحمەدی، دوای بڵاوکردنەوەی مانیفیستی بزووتنەوەی ئەدەبیی دارکولیسم، پێویست بە لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیە بوو.