کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ‌ئاوی سیستان و بەلووچستانی گرتەوە

13:07 - 8 جۆزەردان 2720

٨٠ لە سەدی گوندەکانی شاری خاش، میرجاوە، تەفتان و چەندی شاری دیکەی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئاوی خواردنەوەیان نییە.

"ئیسماعیل حوسێن زەهی" بە ناو نوێنەری خەڵکی زاهیدان لە مەجلیسی ڕێژیمدا وتوویەتی، زیاتر لە ٨٠ لە سەد گوندەکانی چەند شاری زاهیدان ئاوی خواردنەوەیان نییە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، دانیشتووانی گوندەکانی ئەو شارانە بە تانکر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.

بەپێی ئەوەیکە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەش و هەوایەکی گەرمی هەیە کێشەیەکی جیدی بۆ خەڵک دەخولقێنێت.

بەپێی قسەکانی ئەو نوێنەرەی ڕێژیمی ئێران زۆربەی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە زاهیدان وەک خۆی ماوەتەوە و بەهۆی کەم‌کاریی کاربەدەستانی دیکە پرۆژەکان جێبەجێ نەکراون.

بەرپرسی شیرکەتی ئاوی ناوچەیی سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاندووە کە ٤٠٠٧ گوند لە ٦ هەزار و ٥٥٣ گوندی ئەم پارێزگایە، لوولەکەشیی ئاویان نییە.

زۆربەی گوندەکانی ئێران لە پارێزگا جیاوزەکاندا، لە جۆرەکانی خزمەتگوزاریی خۆشبژێوی و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی وەک ئاوی لوولەکشی، کارەبای بەردەوام، گاز، ئانتێن بۆ بەکارهێنانی مۆبایل، جادەی خاوێن و باش، قوتابخانە، کتێبخانە و دەرمانگەی تایبەتەوە بێبەرین و بەرپرسانی ڕێژیمیش هیچ ئاوڕێکیان لێ نادەنەوە.