کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێئاوی گوندەکانی پارێزگای "ورمێـ"ـی گرتووەتەوە

17:04 - 20 خەرمانان 2721

گوندەکانی پارێزگای "ورمێ" لەگەڵ کێشەی بێئاوی و ئاوی خواردنەوە و ئاوی کشتوکاڵی بەرەوڕوونە و ئەوەش بووەتە قەیرانێک بۆ گوندەکانی ئەو پارێزگایە.

بارینی کەم و گەرمبوونی لە ڕادەبەدەری زەوی بووەتە هۆکاری کەمبوونی پاشکەوتەکانی ئاوی ژێرزەوی و لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیم قەیرانێکی ئاوی درێژخایەن لەو پارێزگایە دروست دەبێت.

پچڕانی بەردەوامی "ئاو، وشکبوونی چاڵەکانی ئاو، سەرچاوە سروشتییەکان و کارێزەکان" بووەتە هۆکاری ئەوەیکە خەڵکی گوندەکان سەرەڕای ئەوەیکە پیشەیان کشتوکاڵە بۆ شارەکان کۆچ بکەن.

خەڵکی گوندکانی ئەو پارێزگایە باس لەوە دەکەن کە نە ئاویان بۆ خواردنەوە هەیە و نە بۆ کشتوکاڵ و سەرەڕای هۆشداریی خەڵک بە بەرپرسانی پێوەندیدار بەڵام هیچ چارەیەکیان بۆ ئەو کێشەیە نەدوزیوەتەوە.