کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێرنارد کۆشنێر داوایەکی ئاراستەی ئیمانۆئێل ماکڕۆن کرد

00:28 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە وڵاتی فەڕانسە ١٦ کەسایەتی ناسراو داوایان لە سەرکۆماری فەڕانسە کرد کە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن.

ڕۆژنامەی بەناوبانگی "لۆمۆند"ی فەڕانسە بەیانییەی ١٦ کەسایەتی ناسراوی فەڕانسەوی بڵاو کردووەتەوە کە لەو بەیانییەدا ئەو ١٦ کەسە داوایان لە ماکڕۆن سەرکۆماری فەڕانسە کردووە کە پشتیوانی لە داواکارییەکانی خەڵکی ئێران بکات.

ئەو کەسایەتییانە لەو بەیانییەدا جەختیان کردووەتەوە کە پێش لە سەرکوتی بێبەزەییانەی ڕێژیمی ئاخوندەکان بگیردرێت.

یەکێک لەو کەسایەتییانە "بێرنارد کۆشنێر" وەزیری کاروباری دەرەوە و وەزیری پێشووی بێهداشتی فەڕانسەیە کە لەو بەیانییەدا بە فەرمی داوای کردووە ماکڕۆن پشتی خەڵکی ئێران بگرێت.

لە بەشێکی ئەو بەیانییەدا هاتووە کە پێش بە زێدەخوازی و کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێت و دەستی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەدا کورت بکرێتەوە.

بێرنارد کۆشنێر کە بە یەکێک لە دۆستە دێرینەکانی گەلی کورد لە قەڵەم دەدرێت یەکەمجار لەڕێگەی دوکتوور قاسملوو و لە سێپتامبری ساڵی ۱۹۷٤ سەردانی کوردستانی کردووە و لەو کاتەوە وەکوو دۆستێکی ماندوونەناسی کورد ماوەتەوە.