بێهرووز بووچانی نووسەری کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لەسەر کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" تویتێکی بڵاو کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، بیرەوەریی کوشتنی ئەو کەسە هەمیشە شادیهێنەرە.
"بووچانی" نووسیویەتی: "کوژرانی قاسم سلێمانی لەو دەگمەن ڕووداوانەیە کە شادی و خۆشییەکەی دەتوانێت بۆ ساڵەهای ساڵ تازەیی خۆی هەبێت".
" بووچانی" قاسم سلێمانیی وەکوو پەرەپێدەری دوو ئیدئۆلۆژیی توندئاژۆی شیعەگەریی ئیمام زەمانی و ئێرانشەهەری ناساندووە.
ناوبراو هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، سلێمانی وەبیرهێنەرەوەی مێتۆدی توندوتیژانەی مەزهەبیی شیعە و هاوکات دڵخۆشکاری کەسانێکە کە وەهم و خیاڵی نەتەوەپەرستیی کوروشیان هەیە.
قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لەگەڵ "ئەبوو مەهدی موهەندیس" سەرۆکی گرووپی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری بەغدا لەلایەن ئامریکاوە کوژران.