کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێهرووز بووچانی: ناوەندگەرایی و سیستەمی یەک دەسەڵاتی دژی ویستی نەتەوەکانی ئێرانە

17:43 - 8 رەزبەر 2720

"بێهرووز بووچانی" نووسەر و ڕۆژنامەوانی کورد لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا نووسیویەتی: "هەر جۆرە یەکگرتوویەک بۆ داهاتووی ئێران بێ ڕەچاوکردنی مافی نەتەوەکانی نیشتەجێ ئێران هەر لە ئێستاوە سەرکەوتوو نابێت".

"بووچانی" نووسیویەتی: "دەبێت بە ڕوونی ڕوون بکرێتەوە مافی بنەڕەتیی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە حکوومەتی داهاتووی ئێراندا چۆن دەبێت."

ئەو نووسەرە کوردە هەروەها نووسیویەتی: "ویستی نەتەوەکانی ئێران نەبوونی ناوەندگەرایی لە سیستەمی حکوومەتی داهاتووی ئێرانە و دژی ناوەندگەرایین".

"بێهرووز بووچانی"، خەڵکی شاری "ئیلام" و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانە، چەند ساڵ پێش کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەجێهێشت و ئێستا لە نیوزلەند نیشتەجێیە.

ناوبراو نووسەری کتێبی بەناوبانگی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکانە".