کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بێهزاد ڕەحیمی" بەناو نوێنەری خەڵک: بانە تەنیا بۆ ٢٠ ڕۆژی دیکە ئاوی خواردنەوەی هەیە

11:38 - 10 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوز، "بێهزاد ڕەحیمی" بەناو نوێنەری شارەکانی "سەقز و بانە" لە مە جلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕوو لە وەزیری وزە وتی: "باشتر وایە لە قەیرانی ئاو لە پارێزگای سنە ئاگادار بن و بزانن بەهۆی بەڕێوەبەریی خراپی پێشووەکان کێشەی ئاو لەو پارێزگایە وەک قەیرانێکی لێ‌ هاتووە و لەبەری هەڵ مەیەن".

ڕحیمی وتوویەتی: "شاری بانە ١٦٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ئەگەری جیرەبەندیش بە پاشکەوتی ٨٠٠ هەزار میتری سێجا، تەنیا بۆ ٢٠ ڕۆژی دیکە ئاوی خواردنەوەی هەیە".

ناوبراو زیادی کردووە: "بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی تەرازی ١٤٠٣ی بەنداوی گۆلی کازمی، هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری ئاو لە پارێزگای ورمێ و تەواونەکردنی بەنداوی چراوەیس، بۆنی ئاوی خواردنەوەی سەقز ناخۆش بووە و ئیتر بۆ خواردنەوە نابێت".

کوردستان یەکێک لە سەرچاوەکانی باش بۆ ئاوە و ڕێژیم لە سەرەتای دەسه‌ڵاتداریەتیی خۆیەوە لە هەوڵدا بووە ئاوی کوردستان بۆ پارێزگاکانی تر ڕابگوازێت و لە ئێستادا بەهۆی ئەو سیاسەتە سیستماتیکەی، پارێزگاکانی کوردستان لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی و کەم ئاوی بەرەوڕوون.