کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێڕێزی بە سەروەرییەکانی نەتەوەی کورد درێژەی هەیە

17:36 - 5 رێبەندان 2720

ماوەیەکە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای مۆرەکانیەوە هێرشێکی بەربڵاوی کردووەتە سەر سەروەرییەکانی نەتەوەی کورد و سووکایەتی بە زمان و کولتوور و داب و نەریتی کورد دەکات.

لە نوێترین هەوڵدا دژ بە نەتەوەی کورد و زمانی کوردی، مۆرەیەکی ڕێژیم لەژێر ناوی مامۆستا بە شێوەیەکی دوور لە ئەخلاق هێرش دەکاتە سەر زمانی کوردی.

مامۆستایەکی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە شاری سنە بەناوی "ڕۆخزادی" کاتێک کە یەکێک لە قوتابییەکان داوای لێ دەکات کە وانەکانی بە کوردی بۆ بڵێتەوە تا باشتر تێبگات، بەسەریدا هاوار دەگات و بە قسەی نەشیاو سووکایەتی بەو منداڵە ١١ ساڵانە دەکات.

ئەو بەناو مامۆستایە بەو قوتابییە دەڵێت: "بڕۆ بۆ قوتابخانەیەک کە مامۆستاکەی کورد بێت"، هەروەها لە بەشێکی دیکە لە سووکایەتییەکانیدا دەڵێت: "ملی خۆت و زمانەکەشت بشکێت".

سیستەمی پەروەردەیی ڕێژیمی ئێران بەشێوازێکە کە هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی بەرین شوناسی کوردبوون لە منداڵان و لاواندا داشۆرێت و باوەڕ و ئیدئۆلۆژیی چەقبەستووی خۆی لە ناخیاندا بچێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵکی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر هەستی شوناسخوازی تێیاندا پەرەی ئەستاندووە و ڕێژیمی ئێران لەم شوناسخوازییە ناسیۆنالیستییە تۆقیوە و بە سووکایەتیکردن بە زمان، کلتوور، مێژوو و قارەمانەتییەکانی گەلی کورد هەوڵی بردنە ژێر پرسیاری ئەو نەتەوەیە دەدات.