کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێڕێزیی بە تابلۆ وێنەی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا "مەولەویی کورد"

11:10 - 22 بەفرانبار 2720

کەسانێکی سەر بە ڕێژیم و دژی بەها و پیرۆزییەکانی نەتەوەی کورد لە دوای ئەوەیکە لە مەهاباد بێڕێزیان بە گڵکۆی هونەرمەند "محەممەد ماملێ" کرد ئەمجارە لە "سەقز" بێڕیزیان بە تابلۆ وێنەی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا "مەولەویی کورد" کرد.

کەسانی نەناسراو کە هەموو نیشانەکان ئاماژەی ئەوە دەدەن سەر بە سپای پاسدارانن لە شاری سەقز تابلۆی وینەی شاعیری نەتەوەیی کوردستان "مەولەویی کورد"یان شکاندووە.

تابلۆ وێنەی مامۆستا "مەولەویی کورد" کە لە دەرکی پارکی شاری سەقز هەڵواسراوە و بە بەرد شکێندراوە.

دوای ئەوەیکە ئەو بێڕێزییە بە تابلۆ وێنەی "مەولەویی کورد" کراوە ئەو تابلۆیە لەلایەن چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی گرووپی "پۆرسمان" لە سەقز سەرنیا کراوەتەوە.

چەند ڕۆژ پێشتریش لە "مەهاباد" بەهەمان شێوە بێڕێزی بە گڵکۆی هونەرمەندی نەتەوەیی "محەممەد ماملێ" کرابوو.

 بێڕێزی بە گڵکۆی ماملێ کاردانەوەیەکی زۆری خەڵک بەتایبەت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لێکەوتەوە.

دوژمنان و نەیارانی نەتەوەی کورد بە هەر شێوازێک کە بتوانن دژایەتیی نەتەوەی کورد دەکەن و لەو پێوەندییەش کەسانی نەفس نزم و بەکرێگیراو هاوکاریی ڕێژیم دەکەن.