کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێکاری لە ئێران لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە

12:10 - 8 گەلاوێژ 2720

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی گەندەڵی و بەڕێوەبەریی نادروستی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بێکاری لەو وڵاتە لەوپەڕی خراپیی خۆیدایە و لە ئاستێکی بێوێنەدایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو تویتەدا ئاماژەی بەوە کردووە، بێکاری لە ئێران بەهۆی گەندەڵی و نابەرپرسایەتیی بەرپرسانی ڕێژیمەوە لە ئاستێکدایە کە خەڵک بە ناچاری گورچیلەی خۆیان بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان دەفرۆشن.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە، لە ساڵی ٩٨دا ئێران بە ٣٤ لەسەد داهات، سامانی خۆی گەیاندە ٣٦ تریلیۆن تمەن کە ئەمەش چۆن ئەو کارەیان کردووە جێگەی سەرسوڕمانە، چونکە ئەوان یەک ڕیاڵ ماڵیاتیان نەداوە.

هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران نیگەرانی بژێویی ژیانی خەڵکی بێت، ئەو سامانە بەتاڵان براوەی کە مافی خەڵکی هەژاری ئێرانە، دەیگەڕاندەوە بۆ خەڵک.

کێشەی نەبوونی کار لە ئێران گەورەترین کێشەی ئێستای لاوان و خەڵکی هەژاری ئەو وڵاتەیە و لەلایەکی دیکەشەوە گرانبوونی لەڕادەبەدەری پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتە تەنگی بە خەڵکی ئێران هەڵچنیوە.

لە وڵاتی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری، سیستەمی هەڵاواردن و هەژارهێشتنەوەی خەڵک، ئەو وڵاتە لە ڕیزی بێکارترین وڵاتانی جیهانە.