کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێکاری لە ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە

17:09 - 9 رێبەندان 2720

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن کەس لە ئێراندا بێکار بوونه، کە ٤٠ لەسەدی ئەو ڕێژەیە کەسانی خوێندەوار و درچووی زانکۆکانن.

"عەلائەدین ئەزوجی" سەرۆکی ناوەندی سیاسەتداڕێژی و پیشەیی وەزارەتی تەعاون و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی وتوویەتی، لە یەک ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن کەس بێکار بوونه، ٧٣٠ هەزار کەسیان بیمەی بێکارییان وەرگرتووە و ڕێژەیەکی کەم ماوە بیمەیان پێ بدرێت.

بە وتەی ناوبراو دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بێکار لە ئێراندا بوونیان هەیە، کە ٤٠ لەسەدیان کەسانی خوێندەوارن.

بەپێی قسەی ناوبراو هەموو ساڵێک ٦٠٠ هەتا ٧٠٠ کەس بە ڕێژەی بێکاران لە ئێراندا زیاد دەبن.

دانیشتووانی پارێزگای خوزستان دووهەمین پلەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە، ئەو پارێزگایە بە ڕێژەی ١٤.٩ لەسەد و  ورمێ ١٥.٥ لەسەد هەروەها پارێزگای هۆرمۆزگان بە ڕێژەی ١٣.٨ لەسەد زۆرترین ڕێژەی بێکاریان هەیە.