
بێکاری لە ئێراندا لەنێو خوێندەوارانی زانکۆ سێ تا چوار بەرابەر بەنیسبەت کەسانی نەخوێندەوار زیادی کردووە.
"فەرزاد جەهانبین" جێگری فەرهەنگی و خوێندکاری زانکۆی ئازاد وتوویەتی: " بێکاری لەنێو خوێندکارانی زانکۆکان بەنیسبەت نەخوێندەواران زیادی کردووە".
بەپێی قسەکانی ناوبراو لە ئێستادا ١ملیۆن و ٢٠٠هەزار خوێندکار لە زانکۆکانی ئازادی ئیسلامی خەریکی خوێندنن و ٥٠ لەسەدی خوێندکاران لە کۆنکووری سەراسەریدا بەشدارییان نەکردووە.
تێچووی زۆری خوێندن و دانەمەزرانی خوێندکاران دوای تەوابووبی خوێندنیان ئەوانی تووشی بێهیوایی کردووە و زۆربەی خوێندکاران بە دەست بێکاری، سەرلێشێواوی و دەیان کێشەی دیکەوە دەناڵێنن.