کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی شەوی یەڵدا چالاکییەکان بەردەوامن

10:18 - 2 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به بۆنەی شەوی یەڵدا ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوه دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە بۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو، ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبن و ڕێز لەو شەوه دەگرن.

لەو پێوەندییەدا قارەمانانی دێموکرات، له گوندی "گاگەش"، سەر بە پیرانشار، به بۆنەی شەوی یەڵدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە شەوی یەڵدا، ڕێزیان لەو شەوە گرت.

هاوکات لە شاری سنە، خەڵکی بوێری سنە، بە بۆنەی شەوی یەڵدا ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ناوەندی "ڤەژین" لە شاری مەریوان، بە بۆنەی شەوی یەڵداوە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، حەوتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە پێشکەش به مامۆستا مام خدری قادری کرا.

شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، شەوی یەڵدا دوایین شەوی وەرزی پاییز لە دایک بووە و خەڵکی کوردستانیش بەم بۆنەوە ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن.