کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی نەورۆز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:24 - 1 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاتنی ساڵی نوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ژاوەرۆی سنە لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا، تراکت و پۆستێری تایبەت بە شەهیدانیان بڵاو کردووەتەوە و پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.

لە چالاکیانەدا، وێنەی ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو و و شەهید "مەهدی تەوریوەری"ـیان بڵاو کردووەتەوە.

هاوکات لەو چالاکیانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت پێشوازیان لە هاتنی سەری ساڵی نوێ کردووە و پیرۆزباییان لە خەڵکی کوردستان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییانەدا، پوستێرگەلێک بە دروشمی "یەکڕیزی و هاوکاریمان ڕەمزی سەرکەوتنمانە" پیرۆزبایی نەورۆزی کوردەواریان کرد.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی نەورۆز و کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک بەردەوام چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.