کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو

20:32 - 8 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان، لاوان و کوردانی شاری کارلستادی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و ئاڵای کوردستان ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد، بە هاوکاریی کۆمیتەکانی یەکیەتیی لاوان، ژنان و کوردانی ئەو شارە، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بەڕێوەبرد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوان و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد لە لایەن عومەر کەریمیەوە خۆیندرایەوە.

دواتر پەیامی کۆمیتەکانی یەکیەتیی لاوان، ژنان و کوردانی شاری کارلستاد، لە لایەن ساڵح پاڵانیەوە خوێندرایەوە.

من پێشمەرگەی کوردستانم سروودێک بوو کە لە لایەن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوانی ئەو شارەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد، کە پیکهاتبوو لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بە سەر کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوان‌ دابەشکرا.

دواتر پارچە شیعرێک لە ژێرناوی ٧٠ساڵە ئەو نازناوەت لێ‏ نراوە لە لایەن محەممەد پاڵانیەوە خۆێندرایەوە.

پەخشانە شیعرێک لەژێر ناوی گەر چی پیر بووم هەر پێشمەرگەکەی جارانم لە لایەن خاتوو کولسوم بەرزەکاو پێشکەش کرا.

هەروەها پەخشانە شیعرێک لە ژێرناوی نامەی کچێک بۆ دۆستە پێشمەرگەکەی لە بەرەکانی جەنگدا لە لایەن سابیر ڕحمانپوورەوە پێشکەش کرا.

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان.