کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ کۆبوونەوەیەک لەشاری کاڵماری سوید بەڕێوەچوو

14:23 - 28 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەک بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری کاڵمار بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەلایەن کۆمیتەی کاڵماری حیزبی دێموکرات لەوڵاتی سوید بە بەشداریی ئەندامان، بنەماڵە، لایەنگران و دۆستانی حیزب لەو شارە بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای پیرۆزبایی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەبات و خۆڕاگری حیزبی دێموکراتیان لەماوەی مێژووی سیاسی پڕ لە شانازی و پرشنگداری ٧ دەیەی رابردوو بەرز نرخاندووە.