کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بیانووی دروستکرنی ڕێڕەوی ڕووبار، دارەکانی ناوچەی گەشتیاریی "بەند"ی ورمێ دەبڕدرێنەوە

11:37 - 11 سەرماوەز 2721

لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک وێنە و فیلم بڵاو بوونەتەوە کە نیشان دەدەن هەندێک کەس لە ناوچەی گەشتیاریی "بەند"ی ورمێ، خەریکی بڕینەوەی دارن.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، بڕینەوەی دار لەلایەن ئەو کەسانەوە زیانێکی زۆری بە فەزای سەوزی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوچەی گەشتیاریی "بەند"ی ورمێ لە کۆنەوە وەکوو خاڵێکی گەشتیاریی ئەو شارە ناوی دەر کردووە و خەڵکێکی زۆر ڕووی لێ دەکەن.

هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی زاگرۆسانە لە سەرتاسەری کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بووژاندنەوەی ژینگە و سروشت، کەسانی هەلپەرست و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان خەریکی کاولکاریی بەربڵاوی ژینگەن.