کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات، پەردە لەسەر پەیکەری شەهید "حەمید کەریم شانە" لا درا

18:57 - 1 جۆزەردان 2720

ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، شاندێکی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "ناسر ساڵحی ئەسڵ"، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری یەکەم قایمقامی شەهید لە هەرێمی کوردستان، شەهید "حەمید کەریم شانە"، قایمقامی شاری کۆیە کە لە ساڵی ١٩٩٤دا شەهید بووە.

 ئەو ڕێوڕەسمە لە دیوانی قایمقامییەتی قەزای کۆیە بە بەشداریی بەرپرسانی دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزب و ڕێکخراوەکانی شاری کۆیە بەڕێوە چوو.

 شەهید "حەمید کەریم شانە'' یەکێک لە کادر و پێشمەرگە دێرینەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بووە کە چ لە شاخ و چ لە شار، لە خزمەت خەڵکی کوردستاندا بووە.

ناوبراو ساڵی ١٩٩٤ کە قایمقامی شاری کۆیە بووە، شەهید کراوە و بووە بە یەکەم قایمقامی شەهید لە پێناوی کوردستان لە هەرێمی کوردستاندا.