کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە تەمەنترین ئەندامی کەمپەینی جیهانیی "خاوێنکردنەوەی زەوی" کوردستانییە

12:11 - 26 خەرمانان 2721

"حوسین عەلیپەنا" تەمەن ٩٣ ساڵ دانیشتووی گوندی "زەلانـ"ـی جوانڕۆ  وەک بەتەمەنترین ئەندامی کەمپەینی جیهانیی "خاوێنکردنەوەی زەوی" ناسێنراوە.

کەمپەینی جیهانیی "خاوێنکردنەوەی زەوی لە پاشماوە "let’s do it" گەورەترین چالاکیی خۆبەخشانەی جیهانە کە ١٨٠ وڵاتی جیهان تێیدا ئەندامن و ٢٠٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان خۆبەخشانە لەو کەمپەینەدا بەشداری دەکەن.

"حوسێن عەلیپەنا" لە ساڵی ٢٠١٩ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لەگەڵ دانیشتوانی گوندی "زەلان" لەو کەمپەینەدا بەشداری کردووە.

ناوبراو ئەمساڵ لەگەڵ نەوەکانی لەو کەمپەینەدا بەشداری کردووە.