کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە شێوەی فەرمی و بە مۆڵەتنامەی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ڕێژیمی ئێران، باڵندەکان بۆ وڵاتانی کەنداو هەناردە دەکرێن

16:46 - 21 بەفرانبار 2721

بە مۆڵتنامەی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ڕێژیمی ئێران و بە شێوەی فەرمی باڵندەکان بۆ وڵاتانی دەوروبەری کەنداو دەنێردرێن و لە ئێستادا ئەو بابەتە بووەتە بازرگانییەکی گەورە و میراتی سروشتی بە تاڵان دەبردرێت.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکی سەر بە ڕێژیمی ئێران، پێشتر بە مۆڵەتنامە و واژۆی "محەممەد جەواد ئەشرەفی" سەرۆکی ئیدارەی گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای "ئەلئەحواز" ٨٥٠ باڵندە کە بۆ جوانی کەڵکیان لێ وەردەگرن، هەناردەی وڵاتی "کوەیت" کراون.

لەو مۆڵەتنامەیەدا باس لەوە کراوە کە ٣٠٠ قەناری، ١٠٠ بولبولی خورما، ١٠٠ مۆرغی مینایی بەخێوکراو، ١٥٠ فنچ و ٢٠٠ جوچکە مریشک بە فڕۆکە هەناردە کراون.

دۆخی ژینگەی کوردستان و ئێران بەهۆی بەڕێوەبەریی هەڵەی بەناو بەرپرسانی ئەو بوارە و هەروەها کەڵکوەرگرتنی ناستانداردی ڕێژیمی ئێران لە سەرچاوە سروشتییەکان، بەرەو لەنێوچوون دەچێت.