
لە پرۆژەیەکی زەوتکردنی زەوی و زاری گشتیدا لە ئێران، دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران ١٠٠ هەزار هێکتار لە زەوی و زاری گشتی خەڵکی ئێرانی لە پارێزگای "خوراسان" بە ناوی "ئاستانی قودسی ڕەزەوی" دەسبەسەردا گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "تەسنیمـ"ـی سەر بە ڕێژیمی ئێران، "حەسەن بابایی" سەرۆکی ڕێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگەی زەوی و زاری ڕێژیم وتوویەتی کە ٩٦ لەسەد واتە ١٠٠ هەزار هێکتار لەم زەوییانەی کە گشتیی بوون، بە ناوی "ئاستانی قودسی ڕەزەوی" دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەروەها بڕیارە ١٣٠ ملیۆن هێکتار لە زەوی و زاری بێناو لە ناوەندە جیاجیاکانی ئێران بە بیانووی جیاواز دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئیدعای کردووە کە بەناو تۆمارکردنی لەو شێوەیە ڕێگری دەکات لەوەیکە زەوی و زارەکان لەنێو بچن.
ڕێژیمی ئیران بە زەوتکردنی زەوی و زاری گشتی بۆ ناوەندە ئایینییەکان، دەست بەسەر زەوی و زاری خەڵکی ئێراندا دەگرێت و بۆ خۆیانی بە تاڵان دەبەن.