پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان و شنۆ لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو"، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕێبوارانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات لە بۆکانی سەربەرزەوە لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردەوە و بۆکانیان بە وێنەی "قاسملوو"ی ڕێبەر ڕازاندەوە.
ئەو شوێنانەی بۆکان کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "نێو یەکێک لە پایەگاکانی بەسیج، پۆمپی بێنزینی حەبیبزادە، کۆڵانەکانی پشت مەکتەب قورئان، مەجبوورئاوا، عەلی ئاوا، بلواری ئازادگان، سێڕێیای خاوەران، سەید شوکرە، مەیدانی فووتباڵ، کۆڵان و شەقامەکانی میراوا، زانکۆی عیلم و کاربوردی، میراوای کۆن، پارکی ساحلی، موجتەمەعی ئیداراتی بۆکان، جادەی سەد، بازاڕی حەیوانان و گوندەکانی حەمامیان و عەمبار و تاراوا".
هەر لەو پەیوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ"ی دێموکراتەوە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ئەمەگناسی و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" نیشان دا.
قارەمانانی دێموکرات لە قەڵای جوانڕۆوە پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی دوکتور "قاسملوو"ی ڕێبەر نوێ کردەوە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە قەڵای جوانڕۆی سەرکەشەوە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: "بەرامبەری بانکی میللی، جادەی گەوهەرباران، سێڕێیانی پاسگا و ئەمیرئاوا و ئۆردوگای کەربەلای سپا".