ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١٠ بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان سمینارێکی بۆ ڕێزگرتن لە ١٢ بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد بەڕێوە برد.
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
ئەو سمینارە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی بەڕێوە چوو.
دواتر دوکتور "هەژار ڕەحیمی" و "سەلام ئیسماعیلپوور" وەکوو بەڕێوەبەری کۆڕەکە هەر کام لەسەر تەوەرێکی گرینگ و تایبەت بە خوێندکاران و بەتایبەت ژیان و ڕۆڵی شەهید "سمایل شەریف زادە" وەکوو سمبۆلی خوێندکاری کورد وهەروەها کۆمەڵێک بایەخی ئینسانی و مێژوویی قسەیان کرد.
لەو سێمینارەدا یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد بەشدار بوون.
لە بەشی دواتردا کۆمەڵێک لە بەشداربووان ڕەخنە وتێبینی و پرسیارەکانیان بەرەوڕووی بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە کرد.
لە بەشی کۆتاییدا خەڵات بەسەر ئەو خوێندکارانە دابەش کرا کە توانیبوویان بە سەرکەوتوویی لە زانکۆ تەواو ببن هەروەها ئەو خوێندکارانەی کە توانیویانە بچنە زانکۆ و هەروەها چەندین کەسی دیکە خەڵات کران.
هەر لەو سێمینارەدا خەڵاتی "شەریف زادە" بە "والی دروودی" زیندانیی سیاسیی کورد و "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی و "ئاکۆ جەلیلیان" نووسەری فەرهەنگی کوردیکا بەخشرا.