ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی سینگانی سەر بە شنۆ بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو چالاکییە بە نووسینی دروشم لە کۆڵانەکاندا بەڕێوە چووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خەڵکی ڕۆژهەڵات و گەلی کورد، بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.