کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی ١٧ خەرمانانەوە لە ئاودانان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:39 - 17 خەرمانان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "ئاودانانـ"ـی ئیلام، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکیدایە قارەمانانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "شەهیدانی خەرمانان نامرن"، وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دووپات کردەوە.

ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، ڕێژیمی ترس‌ لێنیشتووی تاران بە مووشەکی زەوی بە زەوی مەقەڕەکانی دێموکراتی لە کۆیە کرد بە ئامانج و بوو بەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی پۆلێک ئازادیخواز و تێکۆشەری کوردستان.