کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:49 - 30 سەرماوەز 2720

لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، شەهید دوکتور "قاسملوو" کە هاوکاتە لەگەڵ شەوی یەڵدا لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی "ئیسلام ئاباد"ی ورمێ و گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ، لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی و شەوی یەڵدایان بەرز ڕاگرت.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری بۆکان بەبۆنەی یادی ٩٠ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری ناودار و نەتەوەیی گەلی کورد، نوقڵ و شیرینییان بەنێو خەڵکدا بە شێوەیەکی بەرین بڵاو کردووەتەوە.

شەوی یەڵدا کە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی شەهید "عەبدولڕەحمان قاسملوو" ڕێبەری نەتەوەیی و کاریزماتیکی کورد کە لەلایەن خەڵکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستەوە جێگای ڕێزێکی تایبەتە و خەڵک ئەو شەوە بە شێوازی جیاواز یاد دەکەنەوە.