تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەردەشت بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری لە سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
هەروەها لە گوندی نێ قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری ئاڵای کوردستانیان لەسەر دەکەلی موخابەرات هەڵکرد.
لە زۆربەری شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٧٢٠ کوردی چالاکیی جۆراجۆری تەبلیغی بەڕێوە چووە.
خەڵکی کوردستان لەو چالاکیانەدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردووەتەوە.