کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی نەورۆزی کوردەواری ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد پەیامێکیان بڵاوکردەوە

10:41 - 1 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی نەوڕۆز و هاتنی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی پیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنە: 

سوێندم بەو ورەی قەت نزم نابێ

بەو شاگوڵه زانینەی کە قەت سیس نابێ

گەو و لەندەکانی کێوی مراد دەبڕین

یان سەردەکەوین

 یان سەر دادەنێین

بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایەکانی خۆمان پێشکەشی    پێشمەرگە گیان لهسەردەستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین کە بە حەق نیشانیان داوه  بەردی بناغەی دژە تێرۆریزم، به دەستە پیرۆزەکانی ئەوان داندراوە و ئێستاش  هە ر باڵا دەکا.

 سەرەرای ئەویکه لەو خەباتە زێڕینه دا تێچویەکی زۆر، وە قەڵافەتی بەهیبەتی دێموکرات کەوتووه بەڵام قەت کۆڵی نەداوە و پێداگرتر له جاران له هەموو ڕەهندەکانی خەبات کەڵکی ورگرتووه، بەتایبەتی به دیپڵۆماتە وردبین و دووربینەکەی خۆی به بێ شڵەژان و دەستەپارچەبوون تووانی کۆمەڵگای جیهانی تا ڕادەیەکی زۆر بێنێتە  سەر ئەوباوەڕە، کە کۆماری پەت و سێداره، ئاژاوە گێڕی دنیایه دەکا.

هە ر بۆیه ده بێ بڵین گەورەم دێموکڕات، بنەماڵەی گەورەکەی نیشتمان سەرمان به لاشیپانەی پڕکەرەمتەوه ناوه و وەکوو خزمەتکارێکی ئەو دەر و هەیوانە لەلایان ئه ندامانی نەهێنی مەهاباد، پیرۆزبایی دووبارەی خۆمان ئاراستەی خەڵکی به شەرفی کوردستان بەگشتی  بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی دەکەین، هیوادارین ساڵی تازە، ساڵی دەستەبەربوونی ئامانجە پیرۆزەکانمان بێت.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد