لە بەرەبەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار لە چەندین شوێنی مەریوان، لەوانە: "قوتابخانەی ئاوایی مووسک، کەمەربەندی، مزگەوتی مێعراج، مووسک دوو، سێڕێیانی بێهزیستی، داسێران دوو، شارەکی هەوراز، چوارڕێیانی نەخۆشخانەی تازە، ناوەندی تەندروستیی ژمارە چوار، قوتابخانەی نسا و کوورەی مووسەوی و..." چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا پوستێری ڕێبەری نەمرمان دوکتور "قاسملوو" و دروشمی "نەورۆز هێمای یەکگرتوویی نەتەوەییە، نەورۆز بکەین بە هەوێنی ڕابوونی نەتەوەیی" بڵاو کراوەتەوە.