بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە، بەبۆنەی "نەورۆز"ی کوردەوارییەوە، لە ڕێگای گوندی "ئاڕمەردە" بەرەو "بانە" و هەروەها "قۆخەمامۆ" بەرەو "بانە"،چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا تراکت و پۆستێری تایبەت بە "نەورۆز" بڵاو کراونەتەوە.
هەروەتر ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بۆ پشتیوانیکردن لە حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا دروشمی حیزبییان نووسیوە.
هەروەها ئەندامانی حیزب لە بۆکان لە کانێ ڕەش ئاڵای ڕێژیمی ئێرانیان داگرت و بە جێگای ئاڵای ڕێژیمی ئێران لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان هەڵواسیوە.