ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ، پێشمەرگەکانی شاخ لە هێزی ١٣٥، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٣٣هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' و هاوڕێیانی لە چیاکانی کوردستان ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر سروودێک لەژێر ناوی "قاسملوو" لەلایەن گرووپی سروودەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا وتارێک لەسەر کەسایەتیی دوکتور ''قاسملوو'' لەلایەن ''مستەفا مەناف'' فەرماندەی هێزی ١٣٥، پێشکەش کرا.
لە درێژەدا کورتەیەک لە ژیاننامەی دوکتور ''قاسملوو'' لەلایەن ''دانیال ئیبراهیمی'' پێشکەشی بەشداربووان کرا.
لە بڕگەی کوتایی ڕێوڕەسمەکە پەخشانێک بە ناوی ''دونادوون'' لەلایەن ''شاناز ڕەسووڵی ئەقدەم" پێشکەش کرا و ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێ هات.