ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژەیان پیرۆز نرخاند.
تێکۆشەرانی دێموکرات بایەخێکی گەورەیان بە زمانی دایکی داوە و لەسەر دیوار نووسیویانە: ''کەسێک کە نەزانێت بە زمانی دایکی بنووسێت، نەخوێندەوارە''.
ئەو چالاکییە لە حاڵێکدا بەڕێوە چووە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ لەناوبردن و تواندنەوەی نەتەوەی کورد ئاسمیلەکردنی زمان و ناسنامەی نەتەوایەتیی نەتەوەی کوردی وەکوو یەکێک لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجە دژە مرۆییەکانی خۆی گرتووەتە بەر.
زمانی کوردی بووەتە هۆی سیمبولی ژیانەوە و خەبات و تێکۆشان و پارێزگاریکردنی نەتەوەی کورد لە ئاسمیلەبوون، هەر بۆیە ڕێژیمی ئێران بەردەوام ئەو کەسانەی لەوبارەوە چالاکی دەکەن، ڕاپێچی بەندیخانەکان کردووە.