کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

11:54 - 12 بانەمەڕ 2721

تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەنگەری زانکۆوە بەبۆنەی ٥٤مین ساڵیادی شەهیدکرانی شەهید ئیسماعیل شەریف زاده چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

خوێندکارانی دێموکرات و خۆڕاگر لە مەتەرێزی زانکۆوە و بۆ درێژەدان بە ڕێبازی شەهید ئیسماعیل شەریف زاده، هێمای خوێندکاری کورد لە شاری ئاودان و ئیلام چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە چالاکییەدا ئارمی یەکیەتیی خوێندکاران وێڕای دروشم لەنێو شاردا بڵاو بووەتەوە.

خوێندکارانی کورد لەو چالاکییەدا ڕایانگەیاندووه، ئێمە لاوانی خوێندکار و خەباتکار، لەم ڕۆژە مێژووییەدا لەگەڵ شەهیدانی کورد و کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە.

ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی شەهید ئیسماعیل شەریف‌زادەیە، کە ئەو ڕۆژە لەلایەن یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، وەک ڕۆژی خوێندکاری کورد ناودێر کراوە.