بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شارەکانی سەردەشت و سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
پێشمه‌رگه‌كانی شار لە سه‌قز، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ردانی گڵكۆی دوو شه‌هیدى حیزبی دێموكراتیان كرد و په‌یمانی وه‌فاداری به ڕێبازی شه‌هیدانیان دووپات كرده‌وه.
هەروەها هاوڕێیانی حیزبی وێڕای په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبازی شه‌هیدان، ئاڵای كوردستان و پلاكاردی پیرۆزبایی ٢٦ی سه‌رماوه‌زیان هه‌ڵ کرد.
لە درێژەی کار و چالاکییە حیزبییەکاندا بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە، لە "سەردەشت" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "دۆستاڵی" سەر بە ناوچەی "محاڵی" مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز کار‌و چالاکی کراوە.
لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان لە دیوارەکان نووسیوە.