کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

11:06 - 14 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی کەمئەندامانی حیزب،  چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان ، بەبۆنەی ١٦ی سەرماوەز، ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێری تایبەت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: ''پارکی ساحلی، پۆمپی بێنزینی ساحلی، مەیدانی میوە و تەڕەبار، مزگەوتی جامیعەی شەهرک، مزگەوتی نور، مزگەوتی حاج حەسەن ئیفتخاری، مزگەوتی قودسی میراوا، مزگەوتی محەممەد ڕسوولەڵڵای میراوا، شەقامی پەیام، شەقامی کارگەر، قوتابخانەی سەیفی''.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە مەبەستی ئەمەگناسی و ڕێزگرتن لە تێکۆشانی کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب دیاری کرد.