کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ گەلاوێژەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:03 - 15 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزب، لە بۆکان، مەهاباد و جادەی سەردەشت، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژە، دامەزراندنی یەکەمین حیزبی مۆدێڕنی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانە کە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "گوندەکانی گەورکایەتیی بۆکان، شاری مەهاباد، گوندەکانی ساردە کوێستان، تابلۆی پیربادین و کوێر کانی، گڵۆڵانی سەروو و خواروو، کاولان، خوڕخوڕە، زیراندۆڵ، زاوکێو، سڵامەت و قروچای".

زۆربەی ئەو گوند و ناوچانە مۆڵگەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی تێدایە و لەم ڕۆژانەدا بە ‌هێزی جاش و بەکرێگراو تەندراوە.