ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی، لە "سنە" و "مەریوان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چەندین شەقام، گۆڕەپان و گەڕەکی شاری "سنە" وێنەی دوکتور "شەرەفکەندی" و تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە "مەریوان" لە گوندەکانی مووسک، شێخ عەتار، ئەسراوا و شەقام و گەڕەکەکانی بەهاران، کورەی موسەوی، کەمەربەندی، داسەیران قەدیم، فەلەکەی دارایی، مەیدانی باوەڕەشی، مەیدانی موعەلیم، ئەرتش، ئیستگای تاکسی ومەیدانی نەورۆز، لە ساڵیادی تێرۆری شەهیدانی میکۆنووسدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.