ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، ڕێکەوتی ١٧ له‌سه‌ر ١٨ی سه‌رماوه‌ز، پێشمه‌رگەکانی شار لە سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٢٦ سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له چالاكییه‌كی بوێرانه‌دا ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان له‌سه‌ر پردی" كهوهسهوار" هەڵ کرد.
هه‌روه‌ها دوو پلاكاردی گه‌وره‌ی پیرۆزباییان له‌سه‌ر پردی هه‌وایی "سیلۆ و پردی "حه‌ماڵ ئاوا" هه‌ڵ کرد.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌م چالاكییه‌ی تێدا كراوه چه‌ند شوێنی زۆر قه‌ره‌باڵغی نێو شارن و ئه‌منییه‌تین و به سەدان ماشین و خه‌ڵک له كاتژمێرێكدا چاویان پێی ده‌كه‌وێت.
ئه‌م چالاكییانه له كاتێكدا به‌ڕێوه چووه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵک به چاوی خۆیان چالاكیی هاوڕێیانیان ده‌دی، شاری سه‌قزیش به ته‌واوی میلیتاریزه كرابوو و هێزه‌كانی ڕێژیم به جلوبه‌رگی نیزامی و مه‌ده‌نییه‌وه شاریان میلیتاریزە کردبوو.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.
هەروەها تێکۆشەرانی حیزب لە بانە بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە چەندین شوێنی ئەو شارە چالاکییان بەڕێوە برد.