ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری حیزبی و نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، خۆشەویستی و شکۆی پیشمەرگەیان وەک باسکی بەهێزی گەل نیشان داوە و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ لە گوندەکانی ''کانی ڕەش، هێیە، نەڵیوان، شاوانێ، گەردکاشان، حەسەن نووران و بێژاوێ '' لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوز و نووسینی دروشم، لەگەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان و شەهیدانی حیزب پەیمانیان نوێ کردەوە و بەڵینییان دا کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی حیزب بن و دەست لە خەبات و تێکوشان هەڵنەگرن.
لە شاری پیرانشار، قارەمانانی دێموکرات، لە هەوڵی بەردەوامی خۆیاندا بەبۆنەی ٢٦ـی سەرماوەز چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوە تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژە ئەنجام دا و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز نرخاند.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە "کۆنەخانێ و دەوروبەری مزگەوتی قیبلە، خیابانی کاسەکەران و مزگەوتی سەلمانی فارس، مزگەوتی ئەنسار و کانیی کۆنەخانێ، قوتابخانەی موتەهەری، مزگەوتی حەزرەتی عەلی و پردی کرێ کۆڵان، باڵاشار بەگشتی" هەروەها "بەنداوی کانی سێو، زینوێنجیان، بـەردەقەل، زەنگیئاوێ، بازاڕی شنۆزەنگ، شنۆزەنگ، زێوە، کۆنە لاجان، کاسوورەدێ، گەزگەسک، کەڵەکین و بندڕێ".
هەر بەوە بۆنەوە ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە شاری گوێکتەپە و ئاوایی ''لەج'' لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی شەقام و کۆڵانەکانیان ڕازندەوە و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
هاوکات پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لە هەوڵی بێوچانی خۆیان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لەنێو شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت، چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان کردووە و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
ئەو شوێنانەی کە لە بۆکان چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: ''پارکی ساحلی، پارکی بانوان، سالۆنی وەرزشیی کەوسەر، بنکەی سپا لە ماڵی قاسم ئاغا و کۆڵانەکانی، خیابانی مجسمەی دایک و گەڕەکی باخی قازی".
لە شاری سنەی خوێناوی پێشمهرگهکانی شار ڕێكهوتی ٢٢ی سهرماوهز به ڕۆژی ڕووناک و بوێرانه چالاكیی بهرینی تهبلیغییان بهبۆنهی ڕۆژی پێشمهرگهی كوردستان بەڕێوە برد و بە بڵاوکردنەوەی تراكت و پوستێری تایبەت ناو و شکۆی پێشمەرگەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
بهشێک لهو شوێنانهی كه لە سنە چالاكیی تێدا بهڕێوه چوو بریتین له: ''شهقامی سیرووس، دهور مهیدان شاپوور، چوارباخ، فیردهوسی، بلواری کوردستان، شههرک سهعدی، بههاران، زاگرۆس و ویلاشار".
هەروەها لە ناوچەی دێولان و لەیلاخی سنە ئەندامانی دڵسۆز و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی ئەندامانی حیزب چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتییە لە ئاواییەکانی: ''جادەی بیجاڕ- دێولان، جادەی قوروە- بیجار و قوروە- دێولان، ئاوایی کاکە جۆ، بەبەجان، بایە، قەڵا پۆڵا، خێڵەک، سەراو شارەک، شارەکی گەورە، زەرین جۆ، چەشمەنتش و هەروەها شارەدێی سرێش ئاوا بەگشتی، سیان و بلدەستی".
هاوکات لە شاری کامیاران تێکۆشەرانی دێموکرات لە جادەی کامیاران، دووڕێیانی موژژ، جادەی دێولان بۆ کامیاران، شاری موژژ، مێراوا و ئاوایی کەیلەولان" بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند.
هەر بەو بۆنەوە لە بەرزاییەکانی شاری پاوە، ئەندامانی کۆڵنەدەری دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پێشوازییان لە ڕۆژی پێشمەرگە کرد.
هەروەها لە شاری تارانی پێتەختی ئێران ئەندامانی تیکۆشەر و بوێری حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، تراکت و ئارمی حیزب و ئەساسنامەی حیزبیان لە مەیدانی ئازادی، زانکۆکانی تاران و سەنعەتی شەریف بڵاو کردەوە. هەروەها لەنێو خوپیشاندانی مامۆستایان کە لە بەردەرگای مەجلیسی شورای ئیسلامی کۆبوونەوە، تراکتی حیزب و ئەساسنامەی حیزب بڵاو کراوەتەوە.