بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە "تەنگیسەر" سەر بە ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی لە تەنگیسەر بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات ڕۆژی پێشمەرگەیان پیرۆز کرد.
بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم شار و گوندەکانی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕۆژی پیرۆز دەکەن.