
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری "سنە" وێڕای زۆربەی کچانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو چالاکییانە لە گوندەکانی "ژاوەرۆ و مێراو" ئەنجام دراون.
لەو چالاکییانەدا داوا لە ژنان کراوە کە لەپێناو ماف و ئازادییەکانیان بێدەنگ نەبن و تێبکۆشن هەتا کۆتایی بە کوشتن و سەرکوتکردنی ژنان دەهێنن.
هەروەها ئەندامان و لایەنگران پەیمانیان لەگەڵ حیزب نوێ کردووەتەوە وتوویانە خۆمان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی ئامادە کردووە.