کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر لە بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:50 - 3 سەرماوەز 2720

کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان لە بەرەبەری ٢٥ی نۆڤامبر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاکییان بەڕێوە برد.

لەو پێوەندییەدا له سێڕێیانی نەخۆشخانەی بۆکان تابلۆيەک بۆ پشتیوانی لە ژنان کێشراوەتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، ٢٥ نۆڤامبری بە مەبەستی بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگای جیهانی وەکوو ڕۆژی خەبات بە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری کرد.

پەرەگرتنی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان، لە سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی ڕێژیمی ئێرانه و بە چڕی کاری لەسەر دەکات.