ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەوە لە شارەکانی "شنۆ" و "پیرانشار"، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لایەنگرانی حیزب بە بڵاوکردنەوەی پوستێر و وێنەی دوکتور "قاسملوو"، لە شاری "پیرانشار" و لە شوێنەکانی سەیرانگای "گڵوێ"، "سەرچاوەی کانییەڕەش و هەروەها لە نزیک گوندی "لکبن"، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "قاسملوو"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە لایەکی دیکە لە گەڕەکی "مام تەمر"ـی، "شنۆ"، بە نووسینی دروشمی "بژی دوکتور قاسملوو" و "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
دوکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی لەلایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران" لە شاری "ڤییەن"، پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لەسەر مێزی وتووێژ شەهید کرا.