کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ درێژەی هەیە

18:54 - 22 پووشپەڕ 2721

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ''ڤییەن" کە بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران؛ درێژەی هەیە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "سنە"ی شۆڕشگێڕەوە بۆ چەندمین جار بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شاری "مەهاباد"ی قارەمانەوە لاوانی دێموکرات لە زۆربەی گوندەکانی ناوچەی شاروێران چالاکییان ئەنجام دراوە.

لە "بۆکان" و "پیرانشار" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە گوندی "تەنگیسەر" لاوانی شۆڕشگێڕ پەیمان لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" دووپات دەکەنەوە.

لە "ورمێ"، "بانە"، "مەریوان"، "جوانڕۆ"، "سەوڵاو" و "شنۆ" لاوانی قارەمان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام داوە.